خۆت چاک که باسی که‌س مه‌که چیدی* خۆ که‌س ناچێته قه‌بری که‌سی دی* کێ چا ڵ –
هه‌ڵکه‌نێ بۆ مه‌خلۆقی خوا* خۆی تێد ه که‌وێ به ته‌وفیقی خوا* کێ خه‌ڵکی به چاک یا-
خراپ زانی * عه کسی خۆی دیوه له نێو چاوانی*مه‌خوازه ئاوات به مردنی که‌س*
عومری تۆش ده‌ڕوا وه‌ک من به عه به‌س* تاقه یه‌ک هاوڕێ باش و مه‌رد و ره‌ند *
قه‌زای له ده برای هیچ و پوو چ و گه‌ند* ماڵت چ که‌م بوو چ زۆر و زه‌وه‌ند* به جێ-
مه‌هێڵه بۆ گه‌ند وبۆ ره‌ند* ماندوو بوونی رۆژ بۆ تێری شه‌وته* بیکه‌ی به میرات –
بیرێکی چه‌وته* ئه و ماندوو بوون ئه و خۆ کوتانه * به‌ربه‌ره‌کانێ له گه‌ڵ ژیانه*
ده‌ڵێن مزگه‌وت تێک بڕووخێنی* جورمی که‌متره له روو شکێنی* بێجگه له‌و خوایه-
که گیان ئه‌ستێنێ* پشتت به کێ به‌ست ئه و ده‌یشکێنێ* سوێدم به‌و که‌سه دنیای رۆناوه*
که‌س به ته‌مای که‌س دروست نه‌کراوه* زۆر بایی مه‌به ئه‌ی لاوی سه‌ر مه‌ست* له‌م دنیا-
زۆره ده‌ستی باڵا ده‌ست* غه‌یبه‌تی مردوو مه‌که‌ن به پیشه * پاش مردوان ره‌حمه‌ت باشه-
هه‌میشه* که‌سێ مرد شه‌یتان وازی لێ دێنێ* ئا د ه می ناوی چۆن خراپ بێنێ* سه‌ر بنێیته‌وه-
به جوانه مه‌رگی * باشتره له زۆر ژینی سه‌گ مه‌رگی* نانی دوژمن و سایه‌ی ده‌ره به‌گ *
له من حه‌رام بێ وه‌کوو گۆشتی سه‌گ* نه کرده کاران مه‌به‌ن بۆ کاران* ده‌یان به‌ن پێیا ن –
مه‌سپێرن کاران* بده‌ن له چڕ و هه‌ڵه‌مووت و به‌رد * به‌ڵام قه‌ت مه‌ده‌ن له پردی نامه‌رد*
به خۆت بنازی وه‌ک ئاو ده تکی* له خۆت بی رازی زۆر زوو ده شکی* هه‌ر وه‌ک له ددان-
لێو له پێشتره* که‌سێک له هه‌زار ناکه‌س خوێشتره* وه‌ک داری ئه ستوور نابێته گۆپاڵ*
ناگرێته ئه ستۆ بێ‌تاوان ئۆباڵ* ..............